بە کردنەوەی هەژمار یان بەکارهێنانی Rabar Business تۆ ئەم یاسایانەت خوێندووەتەوە و قبوڵت کردوون. ئەم پەڕەیە هەمان یاسایە لە دروستکردنی هەژمار، لە لیستی پرۆفایل، و لە لینکی یاساکان.
Rabar Business خاوەنی ماڵپەڕەکە و هەموو بەشەکانیەتی: سپۆنسەر، باڵانس، ناردنی پارە، چەرخی بەخت، پارەی ڕۆژانە، بانگهێشت، ئاگاداری، و هەر بەشێکی تر. ئێمە دەتوانین هەر کاتێک بەشێک بوەستێنین، لای ببەین، زیاد یان کەمی بکەین، نرخ و کات و خەڵات بگۆڕین، یان یاساکان نوێ بکەینەوە. بەردەوامبوون لە بەکارهێنان واتای قبوڵکردنی دوایین وەشانی یاساکانە.
١. هەژمار و چوونەژوورەوە
هەر هەژمارێک بۆ یەک کەسە. فرۆشتن یان گواستنەوەی هەژمار بەبێ ڕەزامەندی ماڵپەڕ قەدەغەیە.
- دەتوانیت بە یوزەرنەیم، ئیمەیڵ، ئایدی، واتسئەپ، Gmail یان فەیسبووک بچیتە ژوورەوە.
- لەگەڵ Gmail یان فەیسبووک تەنها ناو و ئیمەیڵ و ناسنامەی ئەکاونت وەردەگیرێت بۆ چوونەژوورەوە.
- وشەی نهێنی خۆت بە کەس مەدە، تەنانەت ئەگەر خۆی بە پشتگیری بناسێنێت.
- گەڕانەوەی وشەی نهێنی بە ئیمەیڵی تۆمارکراو دەکرێت.
- سێ هەوڵی هەڵەی چوونەژوورەوە هەژمارەکە بۆ یەک کاتژمێر قفڵ دەکات؛ دواتر وشەی نهێنی لە ڕێگەی ئیمەیڵ بگەڕێنەوە.
- ئەگەر گومانت هەیە کەسێک چووەتە ناو هەژمارەکەت، دەستبەجێ وشەی نهێنی بگۆڕە و پەیوەندی بە پشتگیری بکە.
- ئەگەر یاساکان بشکێنرێن، ماڵپەڕ دەتوانێت هەژمار ڕابگرێت یان دایخات.
٢. پڕۆفایل و زانیارییەکان
لە لیستی خوارەوە «پرۆفایل» ئەم بەشانە هەیە: زانیارییەکانم، ناردنی پارە، ئەندامەکانمان، پەیجەکان، یاسای ماڵپەڕ، ئەرشیفی داتاکان.
- ناو، یوزەرنەیم، ئیمەیڵ، واتسئەپ و کاتیگۆری تەنها یەکجار دەتوانرێت بگۆڕدرێن؛ دوای پاشەکەوتکردن قفڵ دەبن.
- واتسئەپ دەبێت ڕاست بێت، چونکە پشتگیری و گەڕانەوەی وشەی نهێنی پێیەوە بەندە.
- پێش زیادکردنی باڵانس واتسئەپ پێویستە. پێش سپۆنسەری هەر پلاتفۆرمێک، لینک یان ناوی ئەو پلاتفۆرمە لە پڕۆفایل دابنێ.
- بۆ سپۆنسەری فەیسبووک: پەیجەکەت دەبێت ئێمە بکەیت بە ئەدمین. بۆ ئینستاگرام: پێویستە بە پەیجی فەیسبووکەوە بەسترا بێت و ئێمە ئەدمین بین.
٣. داتاکان و ئەرشیف
هەژمارەکەت هی تۆیە. ناو، یوزەرنەیم، ئیمەیڵ، واتسئەپ، لینکی پلاتفۆرمەکان، وێنەی پرۆفایل، باڵانس، داواکاری سپۆنسەر، وەسڵ، و نامەی پشتگیری تەنها بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکە خەزن دەکرێن.
- داتاکان لەسەر هۆستی ماڵپەڕەکەن. لە وێبگەڕی کەسێکی تر نانووسرێنەوە تا تۆ خۆت نەچیتە ژوورەوە.
- ئێمە داتاکانت نافرۆشین و بۆ ڕیکلامی دەرەوە بەکاری ناهێنین. تەنها کارمەندی پشتگیری و ئەدمین بۆ جێبەجێکردنی سپۆنسەر دەیانبینن.
- ئەرشیفی داتاکان تۆماری چوونەژوورەوە، چوونەدەرەوە و جووڵەی هەژمار پیشان دەدات.
- بۆ بینین یان گۆڕینی زانیاری بڕۆ بۆ پڕۆفایل. بۆ سڕینەوەی هەژمار، نامە بنێرە بۆ پشتگیری.
پەیوەندی ماڵپەڕ بە HTTPS دەپارێزرێت. وشەی نهێنی بە شێوەی نهێنی خەزن دەکرێت، نەک بە دەقی ڕوون.
٤. زیادکردنی باڵانس
باڵانس تەنها لەناو ماڵپەڕەکە بەکاردێت بۆ سپۆنسەر و بەشەکانی ناو ماڵپەڕ. ڕاکێشان بۆ بانک، فاست پەی، زەین کاش، یان هیچ شێوازێکی دەرەوە بوونی نییە. دوای زیادکردن، پارەکە بۆ دەرەوە ناگەڕێتەوە.
- کەمتر لە ١٠٬٠٠٠ دینار وەرناگیرێت. زۆرترین بڕی یەک داواکاری ٥٬٠٠٠٬٠٠٠ دینارە.
- شێوازی پارەدان هەڵدەبژێریت و وەسڵ بار دەکەیت. تا ئەدمین پەسەندی نەکات، باڵانس زیاد نابێت.
- دوای ناردنی داواکارییەک، تا ١٥ خولەک ناتوانیت داواکارییەکی تر بنێریت. ئەم ئاماژەیە تەنها کاتێک دەردەکەوێت کە پێش تەواوبوونی ١٥ خولەک هەوڵی داواکارییەکی تر بدەیت.
- باڵانسی پەسەندکراو دەتوانرێت بۆ سپۆنسەر یان ناردن بەکاربهێنرێت. پارەی چەرخ و ڕۆژانە و دیاری بانگهێشت بۆ ناردن دانانرێت.
٥. ناردنی پارە
لە پرۆفایل → ناردنی پارە دەتوانیت بۆ ئەندامێکی تر بنێریت. ناردن هەر کات و هەر چەند جار ڕێگەپێدراوە؛ سنووری ٢٤ کاتژمێر نییە.
- کەمترین بڕ ٥٬٠٠٠ دینار و زۆرترین ٥٠٠٬٠٠٠ دینارە.
- کاتێک ئایدی کەسەکە دەنوسیت، یوزەرنەیمەکەی خۆکار دەردەکەوێت بۆ دڵنیابوونەوە.
- کاتێک بڕەکە دەنوسیت، لە خوارەوە دەردەکەوێت: چەند دیاری کراوە، چەند باجە، چەند بۆ کەسەکە دەچێت.
- باج: ١٠ دینار بۆ هەر ١٬٠٠٠ دینار. لە بڕی دیاریکراو دەبڕدرێت و باقی دەچێتە باڵانسی وەرگر. نموونە: ١٠٬٠٠٠ دیاریکراو → باج ١٠٠ → بۆ کەسەکە ٩٬٩٠٠.
- تەنها باڵانسی ڕێگەپێدراو دەنێردرێت: پارەی پەسەندکراوی زیادکردن و پارەی وەرگیراو. ناردنەوە بۆ کەسی تر ئاساییە و مەرجی سەرفکردنی سپۆنسەر نییە.
- ناتوانیت بۆ خۆت بنێریت. ئایدی هەڵە یان هەژماری بلۆککراو وەرناگیرێت.
٦. سپۆنسەر
سپۆنسەر تەنها لە باڵانسی ماڵپەڕ دەبڕدرێت. پلاتفۆرمەکان: فەیسبووک، ئینستاگرام، تیکتۆک، سناپچات، یوتیوب، تێلیگرام، گوگڵ. نرخ و کەمترین بڕ لە فۆرمەکەدا دیارە.
چۆن داواکاری دەڕوات
- فۆرم پڕدەکەیتەوە و دەینێریت. باڵانس دەستبەجێ دەبڕدرێت.
- داواکاری یەکەم جار دۆخی «نوێ / چاوەڕوان» وەردەگرێت.
- دوای ٥ خولەک دەچێتە پێداچوونەوە. لەو ماوەیەدا سیستەم کەمپەین و ڕیکلام دروست دەکات.
- ئەگەر لە ٥ خولەکی یەکەم بسڕیتەوە، تەواوی بڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ باڵانسی هەمان هەژمار لە ماڵپەڕ، نەک بۆ بانک.
- دوای چالاکبوون، سپۆنسەرەکە لە «داواکارییەکانم» و «سپۆنسەرەکانمان» دەردەکەوێت.
ناچاڵاککردن، درێژکردنەوە و سڕینەوە
- تەنها ئەو سپۆنسەرانەی بە هەژمارەکەتەوە بەستراون دەتوانیت ناچاڵاکیان بکەیت یان درێژیان بکەیتەوە.
- ناچاڵاککردن خەرجکردن دەوەستێنێت. دەتوانیت هەر ئێستا چاڵاکی بکەیتەوە، بەڵام تا ١ کاتژمێر ناتوانیت دووبارە ناچاڵاکی بکەیتەوە. ئەم کارە ٣ جار دەکرێت.
- ئەگەر سپۆنسەرێکی وەستاو تا ٦ کاتژمێر دەستپێنەکرێتەوە، خۆکار دەسڕدرێتەوە و بڕی ماوە دەگەڕێتەوە بۆ باڵانس.
- سڕینەوەی کەمپەینی بەستراو دوای ٢ کاتژمێر جێبەجێ دەبێت. ١٠٠٪ی بڕی ماوە دەگەڕێتەوە، نەک کۆی ئەو پارەیەی پێشتر سەرف بووە.
- گەڕانەوە هەمیشە بۆ باڵانسی هەمان هەژمارە لە ماڵپەڕ، نەک بۆ دەرەوە.
ناوەڕۆک
ڕیکلام دەبێت یاسایی بێت. فێڵ، توندوتیژی، یان ناوی ساختە ڕەت دەکرێتەوە. ئەگەر پێشێلکاری ڕوون بێت، باڵانس ناگەڕێتەوە.
٧. داواکارییەکانم و سپۆنسەرەکانمان
- «داواکارییەکانم» هەموو سپۆنسەرەکانی تۆ پیشان دەدات: نوێ، پێداچوونەوە، چالاک، وەستاو، تەواو، سڕاوە.
- «سپۆنسەرەکانمان» سپۆنسەرە چالاکەکانی ماڵپەڕ پیشان دەدات.
- دۆخ و کاتی ماوە و گەڕانەوە لە هەمان بەش ڕوون دەکرێتەوە.
٨. چەرخی بەخت
چەرخی بەخت هی Rabar Businessـە و لە دەستی ئێمەدایە. دەتوانین هەر کات بیوەستێنین، لای ببەین، خەڵات زیاد یان کەم بکەین، کاتی چاوەڕوانی بگۆڕین، یان یاساکەی بگۆڕین. ئەمە پاداشتێکی ناو ماڵپەڕە، مافی دارایی دەرەوە نییە.
- یەکەم سوڕان لە ماوەی چاوەڕوانیدا بێبەرامبەرە. بنەڕەت: یەک جار لە ٢٤ کاتژمێر.
- هەوڵی دووبارە ڕێگەپێدراوە: ٨٠٠ دینار، دواتر ١٬٦٠٠، دواتر ٢٬٤٠٠، و هەر دووبارەکردنەوەیەک ٨٠٠ دینار زیاد دەبێت.
- لەسەر چەرخەکە ژمارەکان وەک ١٠٠، ٢٠٠، ٤٠٠ تا ٥١٬٢٠٠ دینار دەردەکەون. ئەوەی دەردەچێت بەپێی یاسای ناوەوەی چەرخەکەیە.
- تا ١٥ ڕۆژی بەدوایەک تەنها بڕی بچووک دەردەچێت. گەر ڕۆژێک لەبیر بچێت، دەگەڕێتەوە سەرەتا.
- پارەی چەرخ بۆ ناردنی پارە دانانرێت؛ بۆ سپۆنسەر لەناو ماڵپەڕ بەکاردێت.
- گەر لە ماوەی ٧ ڕۆژدا سپۆنسەر نەکەیت، کۆی پارەی چەرخی بەخت لێت وەردەگیرێتەوە.
٩. پارەی ڕۆژانە
پارەی ڕۆژانەش هی ماڵپەڕە و لە دەستی ئێمەدایە. دەتوانین هەر کات بیوەستێنین، لای ببەین، بڕی بۆکسەکان زیاد یان کەم بکەین، یان یاساکەی بگۆڕین.
- ٣٠ بۆکس هەیە: ڕۆژی ١ تا ڕۆژی ٣٠. هەر ٢٤ کاتژمێر تەنها یەک بۆکس دەکرێتەوە.
- ڕۆژی ١: ٥٠ دینار. هەر ڕۆژێکی ئاسایی ٢٥ دینار زیاتر دەبێت.
- ڕۆژی ٧ و ١٤ و ٢١ و ٢٨: ٥٬٠٠٠ دینار.
- گەر ڕۆژێک لەبیر بچێت، دەگەڕێتەوە سەر ڕۆژی ١.
- پارەی ڕۆژانە بۆ ناردنی پارە دانانرێت.
- گەر لە ماوەی ٧ ڕۆژدا سپۆنسەر نەکەیت، کۆی پارەی ڕۆژانە لێت وەردەگیرێتەوە.
١٠. بانگهێشت
لە «بانگهێشت» لینکی خۆت دەبەیتە هاوڕێکانت. پاداشتەکان لە باڵانسی ناو ماڵپەڕ دادەنرێن.
- کاتێک کەسێک بە لینکەکەت هەژمار دروست دەکات و ١٨٬٠٠٠ دینار یان زیاتر داخڵ دەکات، سیستەم ٣٬٠٠٠ دینار دەداتە تۆ. پارەکەی ئەو وەک خۆی دەمێنێتەوە.
- بۆ ١٥ کەسی یەکەم: داشکانی ١٠٪ بۆ ١٥ ڕۆژ بۆ میوان. دوای ١٥ کەس: داشکانی ٥٪ بۆ ٥ ڕۆژ.
- کاتێک ١٥ کەس تەواو دەبن، دیاری ٢٥٬٠٠٠ دینار دەچێتە باڵانست.
- ئەم پاداشتانەش بۆ ناردنی پارە دانانرێن تا بۆ سپۆنسەر سەرف نەکرێن.
١١. ئەندامەکانمان
ئەم لیستە بۆ میوان و ئەندامیش دەکرێتەوە. ئایدی، ژمارەی سپۆنسەر، سەرفکردن و باڵانسی ئێستا پیشان دەدرێت. ڕیزبەندی بەپێی سەرفکراوە لەسەرەوە بۆ خوارەوە. کلیک لەسەر کارتەکان پێویست نییە.
١٢. نامە، پشتگیری و ئاگاداری
- «نامە» بۆ قسەکردن لەگەڵ پشتگیرییە. وەڵام لە هەمان شوێن دێت.
- ئاگادارییەکان (نۆت) بۆ باڵانس، سپۆنسەر، چەرخ، ڕۆژانە و بانگهێشت دێن.
- زمان لە سەرەوە یان لە ڕێکخستن دەگۆڕدرێت: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی.
١٣. گۆڕانکاری و مافی ماڵپەڕ
هەموو بەشەکان، نرخەکان، کاتەکان، خەڵاتەکان و یاساکان دەتوانرێن بگۆڕدرێن. چەرخی بەخت و پارەی ڕۆژانە و بانگهێشت خزمەتگوزاریی ناو ماڵپەڕن؛ دەکرێت بوەستێنرێن یان لابدبرێن بەبێ ئاگاداری پێشوو. گۆڕانکاری لەم پەڕەیە بڵاودەکرێتەوە و دوای بڵاوبوونەوە جێبەجێ دەبێت.
بەکارهێنانی ماڵپەڕ بۆ فێڵ، دروستکردنی هەژماری ساختە، یان زیان گەیاندن بە خزمەتگوزاری قەدەغەیە و دەبێتە هۆی بلۆککردن.
١٤. پەیوەندی
بۆ هەر پرسیارێک لە ماڵپەڕەکە «نامە / قسە لەگەڵ ئێمە» بەکاربهێنە.
ئەگەر شتێکی هەڵە یان کێشەت لە یاساکان هەیە، ئاگادارمان بکەوە
0750 211 0300